فەریق عەلی ئەکبەر جاویدان، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە هێزەکانی گرووپە دوژمنکارەکان بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر یەکێک لە یەکەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری چاڵداران، بەڵام بە هۆی وریایی و ئامادەیی ئۆپەراسیۆنی و مەیدانی پاسەوانانی سنوور، نەیانتوانی پلانەکەیان جێبەجێ بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو: پاسەوانانی سنوور، بە ئامادەیی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگریی خۆیان، توخمەکانی ئەم گرووپەیان دەستنیشان کرد، پێش ئەوەی بچنە ناو وڵاتەوە و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان دایەوە بۆ ئەو ئەندامانەی گروپەکە.
ڕایگەیاند: لەم شەڕە چەکدارییەدا ٢ ئەندامی ئەم گرووپە کوژراون، لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکانی سنوورەکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک ئەندامی دیکە بریندار بوون و بەرەو خاکی وڵاتی دراوسێ هەڵاتوون.
سەردار جاویدان بە ئاماژەدان بەو گورزە قورسەی پاسەوانانی سنوور لەم گرووپە داوە و دۆزینەوەی تفەنگێکی ئێم ١٦ و ٥ خەزنی پەیوەندیدار و ٢ نارنجۆکی دەستی و مۆبایلێک و جانتایەکی پشتێن کە کەرەستەی تاکەکەزر تێدابووە، وتی: پاسەوانانی سنووری ڕێگە بە هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاسایشی سنووری وڵات نادەن، هەر کارێکی دوژمنکارانەش ڕووبەڕووی دەبێتەوە وەڵامێکی پەشیمانکەرەوە."
Your Comment